image


پەیامی کورد... وڵاتێکی دیکەش پۆشینی نیقابی قەدەغەکرد

لەماوەی ڕابردوودا حکومەت فەڕەنسا پۆشینی نیقابی لە ناوەندەکانی خوێندندا قەدەغەکرد.

ئەمڕۆش پەرلەمانی سویسرا یاسایەکی بەمەبەستی قەدەغەکردنی پۆشینی نیقاب و ئەو جلو بەرگانە دەموچاو دادەپۆشن پەسەندکرد.

پەسەندکردنی یاسای ڕێگە نەدان بە پۆشینی نیقاب لە سویسرا دوای ئەوە دێت ئەو پرسە بۆ رایگشتی ڕاگەیەنراو 51٪ی دونیشتوان لەگەڵ بڕیاری قەدەغەکردنەکەدا بوون.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی بلومبێرگ، پەرلەمانی سویسرا هەرکەسێک بەڕی یەک هەزار فرانکی سویسری کە دەکاتە هەزار و 100 دۆلاری ئەمریکی سزا دەدات کە سەرپێچی بڕیارەکە بکات.

ئەم بڕیارە لەلایەن پارتی پارێزگارانی گەلی سویسرییەوە دەرچووە و ناڕەزایی موسوڵمانانی ئەو وڵاتەی بەدوایخۆیدا هێناوە. هاوکات، سویسرا یەکەم وڵاتی ئەوروپی نییە کە بڕیاری قەدەغەکردنی نیقابی دابێت بەڵکو پێشتر زۆرێک لە وڵاتان هەمان بڕیاریانداوە لەوانەش فەڕەنسا.