
خالد ئەلعۆبەیدی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق نزیک دەبێتەوە
حسام الدین حەلعێبار لە ڕابەرانی هاوپەیمانی سوننە " عزم " بە ڕابەرایەتی " خەمیس خەنجەر " ئەمڕۆ پێنجشەممە هەواڵ لە پاڵپشتی سیاسی بۆ بە سەرۆک بوونی " خالد العبیدی " وەزیری بەرگری پێشووی عێراق و بەربژێری سەرکەوتووی ئەم هاوپەیمانییە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە سەر پەرلەمانی ئەم ووڵاتە دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک حسام الدین العبار ووتی : العبیدی هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی کە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە دەورەی داهاتوو هەیە دەتوانێ ئامادەی بکات و خاوەنیەتی ، بە تایبەتی کە لە پاڵپشتی سیاسی نوێنەرانی سوننە ، شیعە و کوردەکانی پەرلەمان بێ بەش نییە .
ئەو ووتی : العبیدی لە دەورەی پێشوودا کاندیدێکی بەهێزی پەرلەمان بوو و دەنگی زۆر بەرزی بە دەست هێنا بەڵام ڕێکەوتنەکانی پشتی پەردەی سیاسی بوونە بەربەستی سەرۆک بوونی ئەو ، هەر بۆیە ئەم جارە هیوادارم لە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمان ڕێکەوتنگەلی سیاسی پشتی پەردە ئەنجام نەدرێت