image


پەیامی کورد... وەزیری دارایی عێراق دەستی لە کار کێشایەوە

سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی مستەفا کازمی کرد.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکریت (16ی ئابی 2022) بە میدیاکانی وتووە، عەلاوی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش کردووە و بە کۆی دەنگیش دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵ کراوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی ڕاسپێردراوە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەت.