image


پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئێران: لەگەڵ رووسیا هەماهەنگی سەربازیی دژبە هیچ لایەنێک ناکەین


وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی دژبە هیچ لایەنێک هەماهەنگی سەربازیی لەگەڵ رووسیادا نەکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئێران حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان کە لەئێستادا بە سەردانێکی فەرمی لە رووسیایە، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵیی "ISNA"دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە ئێران لە بەرامبەر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، کەلوپەلی تایبەت بە چاودێری و ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە رووسیا وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەكردوە: بێگومان یەکێک لە كارە هاوبەشەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ پرسی هەماهەنگی سەربازییە، بەڵام ئەم هەماهەنگییەمان دژبە هیچ لایەنێک نابێت.

ڕوونیشی كردەوە: کە لەگەڵ هاوتا رووسیاییەکەی، سێرگی لاڤرۆڤ پرسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکەن و دەربارەی دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئیرانیش ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەکەن.

شایەنی باسە بڕیارە ئەمڕۆ، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە شاری مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ کۆببێتەوە