image

پەیامی کورد     ...  وەزیرى ناوخۆى تورکیا کۆمەڵکوژى بنەماڵە کوردەکە بە کۆمەڵکوژییەکى ڕەگەزپەرەستانە نازانێت

وەزیرى ناوخۆى تورکیا : کۆمەڵکوژى بنەماڵە کوردەکە کۆمەڵکوژییەکى ڕەگەزپەرەستانە نییە
سلێمان سۆیلۆ وەزیرى ناوخۆى تورکیا لەسەر کۆمەڵکوژى بنەماڵە حەوت کەسییەکە لە شارى کۆنیای تورکیا ڕایگەیاند : ئەم خوێن ڕشتنە هیچ پەیوەندییەکى بە پرسى تورک ـ کوردەوە نییە.
 دوژمنانمان دەیانەوێت سوود لەم بابەتە وەربگرن و بیکەنە کێشەیەکى نەتەوەیی و سیاسى . دەبێت ئەو هێرشە مەحکووم بکرێت. ڕاکێشانى ئەم پرسە بۆ کێشەى نێوان کورد و تورک خۆى مەترسیدارە!
گرووپێک حزبی ئۆپۆزسیۆنى دەرەوە، بەردەوام لە فەزاى مەجازى دەیانهەوێت هاووڵاتیان بخەنە گیانى یەکترى.
لە ساڵى ٢٠١٠ـەوە تا ئێستا لە نێو ئەم دوو بنەماڵەیە کێشە هەیە.
 ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر و لە کاتى هێرشکردنە سەر ئەم بنەماڵە کوردە، هێرشکەرەکان خۆیان بە تورکى نیشتمانپەروەر هەژمار کرد و هەڕەشەى زۆر لە کوردەکان کرا و دواى دەستبەسەرکردنیشیان ئازاد کران و پۆلیس گرینگى بەم پرسە نەدا!