image

پەیامی کورد     ...    وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل داوای " ووڵامێکی قورس " بۆ سەر ئێران دەکات  .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل داوای " ووڵامێکی قورس " سەبارەت بە هێرشی کردنی ئێران بۆ سەر کەشتی ووڵاتەکەی دەکات .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە بەرپرس دانانی ئێران سەبارەت بە هێرشی سەر کەشتی ووڵاتەکەی باسی لە بە گرینگدانانی ووڵامێکی قورس بە ئێران قسە و باسی کرد 

لە نوێترین گۆڕانکارییەکانی پەیوەندیدار بە هێرش بۆ سرە کەشتییە ئیسرائیلییەکە لە نزیکی کەنارئاوەکانی عۆممان وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل بە بەرپسیار زانینی ئێران لەم هێرشەدا باسی لە گرینگی ووڵامدانەوەیەکی قورس بەو ووڵاتە قسە و باسی .

ڕۆژی هەینی کۆمپانیای ئیسرائیلی " زوودیاک ماریتایم (ZODIAC MARITIME)  بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە کە کەشتییەکی سەر بە ئەم کۆمپانیایە کراوەتە ئامانج و هەر بەم هۆیەوە دوو کارمەندی ئەم کەشتییە کە یەکێکیان بەریتانی و ئەوی دیکەش خەڵکی ڕۆمانیا بووە کوژراون .

" یائیر لاپید " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جووڵای بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کردەوە کە لەگەڵ دۆمینیک ڕاب " وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لەمبارەیەوە گفتۆگۆیان سەبارەت بە گرینگی ووڵامدانەوەیەکی قورس  بەم هێرشە جەختی کردەوە .

ئەو ووتی کە ئێران نە تەنیا مەترسییە بۆ ئیسرائیل بەڵکوو دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و وێرانی لە کۆی گشتی ناوچەکە و جیهان و نابێ لە بەرامبەر هەنگاوەکانی ئێران کە زەرەر و زیان بە کاروباری دەریایی دەگەێنێت بێدەنگی بکات .

لە لایەکی دیکەشەوە سەرچاوەگەلی ئەورووپایی و ئەمریکی ئاگادار لە ڕاپۆرتگەلی هەواڵگری جەختیان کردوەتەوە کە ئێران تاوانباری سەرەکی ئەم ڕووداوەیە .

بەرپرسێکی نیزامی سەربازی ئەمریکی ش ووتوویەتی کە بە ئەگەری زۆر بەهێز ئەم هیرشە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە بەڵام لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی شێوازی ئەنجامدانی ڕووداوەکە بەردەوامی هەیە