
پەیامی کورد ... وەزارەتی بەرگری فێدراسیۆنی ڕووسیا ڕایگەیاند سەربازانی ووڵاتەکەی دۆرچیەی لە جیبهەی دۆنتێسک ئازاد کردووە
وەزارەتی بەرگری فێدراسیۆنی ڕووسیا لە کەناڵی تێلێگرامی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند کە سەربازانی ئەم وولاتە شارۆچکەی دۆرچیە یان لە جیبهەی دۆنتێسک ئازاد کردووە .لە راگەێندراوی ئەم وەزارەتخانەیەدا هاتووە : " لە جیبهەی دۆنتێسک هیزەکانی خۆبەخشی لێدانی بەپەلە لە ژێر پاڵپشتی ئاگرباری فڕۆکەگەلی ئۆپراسیۆنی-تاکتیکی ئەرتەش ، هیزەکانی مووشەکی و تۆپخانەیی بەشی نیزامی باشووری ، شارۆچکەی دوورچیە یان ئازاد کردووە .
" بە پێی داتاکانی ئەم دامەزراوە سەربازییە ، زەرەر و زیانەکانی ئەرتەشی ئۆکراین لەم جیبهەیە بریتییە لە : ١٥٠ سەربازی کوژراو و یا خود بریندار
دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێهی
سێ ئۆتۆمبێلی پیک ئاپ
تۆپی شەڕی دی-٢٠ و دی-٢30
هەروەها هەر لەم هەفتەیەدا سەربازنی ڕووسی شارۆچکەی سوول یان لە جیبهەی دۆنتێسک گوندی کێلشیووکای لە دەورووبەری ئازمووفسک و گوندی لووبکوایەی لە پاریزگای زاپاڕۆژیەشیان گرتووەتە ژێر کونترۆڵی خۆیان .