image

پەیامی کورد      ...     ووردەکاری سەبارەت بە کوودەتا و دەستبەسەرکردنی بەرپرسانی خانەدانەی حۆکمڕان لە ئۆردوون .

کۆبوونەوە سیاسی و ئەمنییەتییەکانی ئۆردوون شەوی شەممە بە بێ ئاشکراکردنی زانیاریگەلی دەوڵەتی ، بینەری دەست بەسەرکردنگەلێکی بێ وێنەبوو بە شێوەیەک کە لەو حەرەکەیەدا گرووپێک لە کەسایەتی گەلی نۆخبە ی ناسراوی قەبیلەیی " باسم عوض اللە " بەرپرسی پێشووی ئۆردوونی و سەرۆکی دەرباری پاشایەتی و یەکێکی دیکە لە نزیکانی کۆشکی سەڵتەنەتی دەست بەسەر کران .

بە پێی ڕاپۆرتێک سەرەڕای ئەمانە هێشتا ووردەکاری تەواوی ئەم دەستبەسەر کردنانە ئاشکرا نەبووە و بەرپرسانی ئەم ووڵاتە ڕاپۆرتێکی تێر وتەسەلیان لەمبارەیەوە نەخستووەتە ڕوو .

ئەمە لە حاڵیکدایە کە ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لەمبارەوە نووسی کە بەرپرسانی ئۆردوون " حەمزە بن الحسێن " وەلیعەهدی پێشووی ئۆردوون و ٢٠ کەسی سیکە بە تاوانی هەڕەشەی سەقامگیری ئەم ووڵاتە دەست بەسەر کردووە بەڵام ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئۆردوون دەست بەسەر کردنی شازادە حەمزەی بە درۆ خستەوە .

ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری یەکێک لە بەرپسانی هەواڵگری ڕاپۆرتی دا کە دەست بەسەرکردنەکان لە دوای بەرنامەیەک بۆ کوودەتا لە دژی شا عەبدۆڵلای دووهەم و ڕووخاندن و لەناو بردنی ئەو ئەنجام دراوە .

هەر ئەم بەرپرسە هەواڵگرییە ووتی کە یەکێک لە ئەندامانی خانەدانی حۆکمڕان لەگەڵ سەرانی قەبیلەکان و ئفسەرانی ئەمنییەتی لەم نەخشەیە دەستیان هەیە . ئەو هەروهەا ووتی کە ئەمیر حەمزە بن الحسین لە کۆشکەکەی لە عەممان لە ژێر مانەوەی ناچاری و بەندی ناچاریدایە .

سەرچاوەگەلی ئاگاداریش لە هەژموونی بەرفراوانی هێزی ئەمنییەتی لە عەممان پایتەختی ئۆردوون و ناوچەی دابووق شوێنی جێگیربوونی کۆشکی سەڵتەنەتی هەواڵ دەدەن .

بە پێی نووسراوی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە ، دەستبەسەرکردنەکان لە دوای دۆزینەوەی ئەوەی بەرپرسانی کۆشکی سەڵتەنەتی کوودەتایەکی ئاڵۆز و بەرفراوان بە دەستهەبوونی لانیکەم یەکێک لە ئەندامانی خانەدانی حۆکمڕان ، سەرانی دوو قەبیلە و کەسانێک لە دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی ئەم ووڵاتە ناویان بردووە ئەنجام دراوە .

هەر ئەم ڕۆژنامەیە لە زاری ئەم بەرپرسە باڵایە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاماژەدان بە هەستیاری ئەمنییەتی پەیوەندیدار بە ڕەوەندی جیبەجێ کردنی یاسا ووتی : بەئەگەری زۆر کەسانێکی زۆر زیاتر دەست بەسەر دەکرێن و دەست بەسەر کراوان بەرەو هەڵکشان بڕوات .

واشینتۆن پۆست ووتی کە ڕاوێژکارێکی کۆشکی سەڵتەنەتی یش جەختی کردووەتەوە کە دەست بەسەر کردنی ئەم کەسانە لە دوای هەڕەشە و مەترسی ناسەقاگیرکردنی ئەم ووڵاتە هاتووەتە ئاراوە .

دەوڵەتی ئۆردوون تاکوو ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەمبارەیەوە دەرنەکردووە بەڵام سیگناڵگەلێکی ئەمنییەتی هەواڵ لە دەستبەسەر کردنگەلێکی پەیوەندیدار بە داتاگەلێکی سیاسی دەدەن .

 ئەمیر حەمزە بن حسێن لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا ڕایگەیاندووە : لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانم لە ماڵەوە بەند کراوین 

 لە لایەکی دیکەوە شازادە حەمزە بن حسێن زڕ برای عەبدۆڵلای دووهەم پاشای ئۆردوون کە هەواڵ لە دەست بەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەم ووڵاتەوە دەدرێت لە ڤیدیۆیەک کە بۆ بی بی سی ناردووە ووتوویەتی کە هاوکات لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی لە بەندی ماڵەوە بەسەر دەبەن .