image

پەیامی کورد   ...  ڕووسیا ئایفۆنی بۆ بەرپرسانی حکوومەت قەدەغە کرد : "مۆبایلەکە یان فڕێدە یان بیدەن بە منداڵەکانتان !"

ڕووسیا بە بەرپرسانی بەشدار لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ی ڕاگەیاندووە کە واز لە بەکارهێنانی ئایفۆنەکانی ئەپڵ بهێنن. کرێملین نیگەرانە لەوەی ئایفۆن لەبەردەم "دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا"دا لاوازە.

سێرگی کرینکۆ، جێگری یەکەمی نووسینگەی سەرۆکایەتی ڕووسیا، پێی ڕاگەیاندن تا ١ی نیسانی ٢٠٢٣ (١٢ی نیسانی ١٤٠٢) مۆبایلەکانیان بگۆڕن، لە سیمینارێکدا کە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی سیاسەتی ناوخۆیی ووڵاتەکە بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، یەکێک لە بەشداربووانی سیمینارێکی ئەم دواییە ڕایگەیاندووە: هەموو شتێک بۆ ئایفۆن کۆتایی هاتووە؛ یان مۆبایلەکە فڕێ بدە یان بیدە بە منداڵەکانت. "پێویستە هەموو کەسێک لە مانگی ئازاردا ئەم کارە بکات".