image



پەیامی کورد... ڕووسیا: کلیلی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا لە گیرفانی بایدندایە

دیمتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا "کرملین" پێی وایە، کلیلی کۆتایی هێنان بە شەڕی ئۆکراینا لەدەست سەرۆکی ئەمریکایە ئەویش بە ڕێنمایی کردنی ئۆکراینا، بەڵام واشنتن تا وەکوو ئێستا نایەوێت ئەو کلیلە بەکاربهێنێت.
دیمتری بیسکۆڤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتویەتی، کلیلی ڕژێمی ئۆکراینا بەدەست واشنتنە، بەڵام سەرۆکی ئێستای ئەمریکا نایەوێت ئەو کلیلە بەکاربهێنێت، بە پێچەوانەوە ڕێچکەیەکی تری گرتووەتە بەر و چەکی زیاتر دەنێرێت بۆ ئۆکراینا.
مۆسکۆ بەردەوام واشنتن بەوە تۆمەتبار دەکات کە فەرمان بە ئۆکراینا دەکات و جەنگ درێژ دەکاتەوە و چەکی پێ دەدات، ئەمریکا بەرپرسانی ڕووسیا بە دەستپێکردنی جەنگێکی دڕندانە تۆمەتبار دەکات و پێی وایە، ئەو وڵاتە بە کشانەوەی هێزەکانی لە ئۆکراینا دەتوانێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت.
نزیکەی ساڵێکە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە هەزاران سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، هەروەها زیانی چەندین ترلیۆن دۆلار بەو وڵاتە گەیشتووەتە.