
پەیامی کورد ... ڕووسیا لە چوارچێوەی هاوکاری سەربازی چەکگەلی سایبیری و سیخوری ڕادەستی ئێران دەکات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە ڕۆژنامەی واڵ ژۆرناڵ ستریت لە ڕاپۆرتێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ڕووسیا بە زیادکردنی هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئێران، چەکی ئەلیکترۆنی دابین دەکات، لەوانەش نەرمەکاڵای پێشکەوتووی چاودێری و گوێگرتن.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، بە گێڕانەوە لە "سەرچاوە ئاگادارەکان"، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ڕووسیا یارمەتی ئێران دەدات بۆ بەدەستهێنانی توانای پێشکەوتووی چاودێری دیجیتاڵی.
ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ هەروەها نووسیویەتی تاران هەوڵدەدات هاوکارییەکانی لەگەڵ ڕووسیا لە بواری شەڕی ئەلیکترۆنیدا قووڵتر بکاتەوە و پەرەسەندنی هاوپەیمانی سەربازی ئەو دوو ووڵاتەش ئەوەیە کە ئەمریکا بە هەڕەشە دەزانێت.