
پەیامی کورد ... ووتەبێژی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سەبارەت بە هێرشەکەی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە
ووتەبێژی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له‌باره‌ی هێرشی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچووغ له مه‌خموور رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه به‌بێ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه تێناپه‌ڕێت.
یەحیا ڕەسوڵ، ووتەبێژی فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان له ڕاگه‌ێندراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچووخ ڕایگەیاند : "بە بایەخی گەورەوە چاودێری هێرشی ترسنۆکانەی چەتەکانی داعشی بۆ سەر گوندی خدرجیجە کردوە لە نزیک چیای قەرەچووخ، کە تیایدا ژمارەیەک هاووڵاتى و هێزەکانی پێشمەرگە شەهید و برینداربوون".
یەحیا ڕەسوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "كازم پرسەی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان دەنێرێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو هێرشە ناڕەوایە بەبێ تۆڵەکردنەوەی دادوەرانە لەو تاوانکارە تیرۆریستانە تێناپەڕێت کە ئەنجامیانداوە".
ووتەبێژەکەی کازمی دووپاتیکردوەتەوە، "هێزەکانی پێشمەرگە لەنێو سیستەمی بەرگری نیشتمانی عێراقدان و شانبەشانی برایانیان لە هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق کاردەکەن بۆ دابینکردنی ئاسایشی شار و ناوچە جیاوازەکان".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "چەتە تیرۆریستییەکان دوای ئەوەی گورزی گەورەیان لە ناوچە جیاوازەکانی ووڵاتدا بەرکەوت، بە شێوازی جیاواز هەوڵدەدەن کاری ناڕەوا ئەنجام بدەن، پاش ئەوەی نەیانتوانی رووبەڕووی هێزە ئاسایشییەکانمان ببنەوە".