image

پەیامی کورد  ...  ووته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم : هیچ بیانوویه‌ك نییه‌ بۆ ره‌وانه‌نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی كوردستان

دڵشاد شه‌هاب، ووته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن كاتی بۆ دیاریكراوه‌، ده‌شڵێت، "هیچ بیانوویه‌ك نییه‌ بۆ ره‌وانه‌نه‌كردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".

دڵشاد شەهاب ووتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی رابردوو کۆمەڵێک رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا لە بواری مووچە و بوودجە و کەرتی نەوت و غازدا کرا، هەر کەسێکیش شارەزایی یاسایی هەبێت باش تێدەگەن کە دۆخی ئێستا هاوتای ئەوە نییە کە رێککەوتنی لەسەر کرابوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر یاسای بوودجەش نەبوایە، وەک لە رابردوو عێراق بەو دۆخەدا تێپەڕبووە، بەڵام مووچەی هیچ مانگێکی فەرمانبەران رانەگیراوە، بەڵام دۆخی ئێستای هەرێم لە فشاری سیاسی زیاترە، بەڵکوو غەدرێکی گەورەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر داتا و زانیارییەک لە بارەی ژمارەی فەرمانبەران و رێژەی مووچەکانیان لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە بۆ حکوومەتی بەغدا خراوەتەڕوو، هیچ بیانوویەکیش نەماوەتەوە، دەرفەتێک هەیە لە ساڵی داهاتوو حکوومەتی هەرێم پێشنیازێک بۆ پێداچوونەوە بە بوودجەی عێراق پێشکەش بکات.

باسی لەوەش کرد، لە ئێستادا گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئاستێکی ئەرێنیدایە و لێکتێگەیشتنی باش هەیە، شاندێکی حکوومەتی هەرێمیش سەردانی بەغدایان کردوە، بەڵام خەڵکی هەرێم لە ووشەی بەرەوپێش چوون بێزاربوون و هیوادارن بە زووترین کات کێشەی مووچەکانیان چارەسەر بکرێت.