
پەیامی کورد... پوتین بەسەردانێك گەیشتە ئۆکرانیا
پاش زیاتر له ساڵێك له جه‌نگ، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری ماریۆپۆلی ئۆكرانیا كه له ئێستادا له ژێر ده‌ستی سوپای وڵاته‌كه‌یدایه.
لەمبارەیەوە ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 19ی ئازاری 2023 كۆشكی كرملین لە ڕاگەیاندراویکدا بڵاویكرده‌وه كه ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا سه‌ردانی شاری ماریۆپۆلی ئۆكرانیای له ناوچه‌ی دۆنباس كردووه.
ئاماژەی بەوەش داوە :" سه‌رۆكی روسیا ژماره‌یه‌ك شوێنی شاره‌كه‌ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا وتوێژی كردووه".
پوتین به هێلیكۆپته‌رێك چووه‌ته ماریۆپۆل و دواتر به ئۆتۆمبێل به شاره‌كه‌دا گه‌ڕاوه و له گه‌ڕه‌كی نیفسكی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاره‌كه قسه‌ی كردووه و خێزانێك بانگهێشتی كردووه بۆ ماڵه‌كه‌ی، ئه‌میش به‌ده‌م بانگهێشته‌كه‌وه چووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی تاسی روسی سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین له چوارچێوه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی بازرگانییه له ماریۆپۆل.
شاری ماریۆپۆل یه‌كه‌م شار بوو كه سوپای روسیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانییه‌وه هه‌وڵی گرتنی دا و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و نزیك بوونی له ده‌ریای ره‌ش و بوونی به‌نده‌ری گرنگی بازرگانی له‌و شاره، یه‌كێكه له ئامانجه گرنگه‌كانی روسیا له جه‌نگه‌كه‌دا.