
پەیامی کورد... پوتین ڕەگەزنامەی ڕوسی دەداتە هاوڵاتیانی بیانی تەنها بە یەک مەرج
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانێکی واژۆکرد کە ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنانی رەگەزنامەی رووسی لەلایەن کەسانی بیانییەوە بەڵام مەرجە بۆ ماوەی یەک ساڵ یان زیاتر گرێبەست لەگەڵ سوپای رووسیا بکەن.
ئەمەش دوای چەند ڕۆژێک دێت کە پوتین "بانگکردنی سەربازی یەدەگی" لە ڕوسیا ڕاگەیاند کە هاوکات بوو لەگەڵ پێشڕەویی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵات.
یاساکە کە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە "ئەو بیانیانەی کە بۆ ماوەی ساڵێک یان زیاتر پەیوەندی بە سوپاوە دەکەن، دەتوانن داوای ڕەگەزنامە بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات بیسەلمێنێت کە ماوەی پێنج ساڵە لەسەر خاکی ڕووسیا نیشتەجێن".
فەرمانی رووسیا ئاماژە بە پێویستیی مۆسکۆ بە چەکدار و سەرباز دەکات، لەگەڵ شەڕی درێژخایەنی رووسیا لە ئۆکرانیا، کە وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن هێزەکانی رووسیای ماندوو کردووە.
هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بازاڕی بەکرێگیراوان و چەکدارە بیانییەکانی "بوژاندەوە" و پێشتریش مۆسکۆ ڕەخنەی لە ئۆکرانیا گرتبوو کە لە سەرەتای جەنگدا بانگهێشتی بیانییەکانی کردبوو بۆ شەڕکردن لە ڕیزەکانیدا.