image

پەیامی کورد      ...   کۆریای باکوور هۆشداری دەداتە ئەمریکا

سەرۆکی بەشی ئەمریکی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور ڕایدەگەێنێت کە ئەگەر ئەمریکا سیاسەتە کۆن و پاشکەوتووەکانی خۆی لە بەرامبەر کۆریا بەردەوامی پێبدات ئەوە تووشی کێشە و گرفت و ئاڵۆزی دەبێتەوە

کۆریای باکوور بەهۆی ووتەکانی ئەم دواییەی جۆ بایدن هۆشداری دایە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و رایگەیاند، ئەو ووڵاتە رووبەڕووی دۆخێکی زۆر خراپ دەبێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان ئەمڕۆ یەکشەممە حکوومەتی کۆریای باکور بەفەرمی ووڵامی ووتەکانی ئەم دواییەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکای دایەوە کە رایگەیاندبوو کۆریای باکوور هەڕەشەیە بۆ ئاسایشی ووڵاتەکەی و دژایەتی خۆشی بۆ سیاسەتی ئەو ووڵاتە راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، حکوومەتی کۆریای باکوور ئەو ووتانەی وەک هەڵەیەکی کوشندە پێناسە کردوە و رایگەیاندوە، ئەو وتانە ئەمریکا رووبەڕووی دۆخێکی خراپ دەکاتەوە.
هەفتەی رابردوو، لەیەکەم ووتاری بۆ کۆنگرێسی ووڵاتەکەی دوای 100 رۆژ دەستبەکاربون، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کۆریای باکور و پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەڕەشەن بۆ ئاسایشی ئەمریکا و جیهان و لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان کاردەکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییانە لەڕێگای کەناڵە دپلۆماسییەکانەوە.

لەوبارەیەوە، کوون جوون گیئون بەرپرسی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور بە ئاژانسی تێلێگرافی ناوەندی ئەم ووڵاتەی راگەیاند، ئەو ووتانەی بایدن دەرخەری سیاسەتی شەڕئەنگێزی و دوژمنایەتییە دژی کۆماری کۆریای باکوور کە ماوەی زیاتر لە نیو سەدەیە لەلایەن ئەمریکاوە جێبەجێدەکرێت.

ووتیشی، ئەو وتانە پەیامی روونی ئیدارەی نوێی ئەمریکای دەرهەق بەئێمە نیشاندا و ئیمەش ووڵامی تەواوەتی خۆی دەدەینەوە، بەتێپەڕبوونی کاتیش ئەمریکا خۆی لەدۆخێکی زۆر خراپدا دەبینێتەوە.