image

پەیامی کورد      ...    ئەگەری دەست هەبوونی ئێران لە تێرۆری نوێنەرێکی پەرلمانی بەریتانیا زیاتر ڕەنگ دەداتەوە

کوژرانی ''دەیوید ئەمس'' نوێنەری بەئەزموونی پەرلمانی بەریتانیا لەلایەن ئیسلامییەکی تووندڕەوی خەڵکی سۆمال ەوە، بەپێی هەندێک بەڵگە و بۆچوون ئەو ئەگەرەی درووست کردووە کە ڕێژیمی ئێران دەستی لەم تێرۆرەدا هەبووبێت.

''دەیوید ئەمس'' سەرۆکی هاوبەشی کۆمیتەی بەریتانیایی بۆ ئازادی ئێران بووە و پشتیوانی لە شەورای نیشتیمانی موقاومەت و موجاهدینی خەلق کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ڕێکخراوەیە چاوپێکەوتنی هەبووە.

ناوبراو بە توندی دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بووە و خوازیاری ڕووخانی ئەو ڕێژیمە بووە.

ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لەگەڵ گرووپە تووندئاژۆوەکانی سۆمال پەیوەندی لەمێژینەی هەیە، بەپێی ڕاپۆرتی ''فارین پالیسی'' ڕێژیمی ئێران تۆڕێکی لە گرووپە ژێردەستەکانی لە سۆمال بۆ پێشگرتن لە دزەکردنی ئەمریکا و ووڵاتانی عەرەبی پێک هێناوە و پشتیوانی ماڵی و نیزامی لەو گرووپانە دەکات.

ئەو تێبینیانە ئەو ئەگەرەی درووست کردووە کە ڕێژیمی ئیسلامی ئێران دەستی لەم تێرۆرەدا هەبوو.

دەیوید ئەمس نوێنەری پەرلمانی بەریتانیا تەمەن ٦٩ ساڵ ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر لە کەنیسەیەک لە شاری ''ئەسکێس'' لەلایەن ئیسلامییەکی تووندئاژۆ بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و تێرۆر کرا.