image


پەیامی کورد... ئێران داوای له‌ عێراق كرد كۆتایی به‌ بوونی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌رێم بهێنێت


قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق له‌ سەردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، ئەمرۆ لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران كۆبوه‌وه‌ و داوای لێكرا كۆتایی به‌ نیشته‌جێبوونی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌رێمی كوردستان بهێنرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڵاویكرده‌وه‌ له‌و دیداره‌دا پرسە هاوبەشەکان بە تایبەتی شێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەمنی نێوان دوو وڵات و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان خرانە بەر باس.

عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، رێککەوتننامەی ئەمنیەتی عێراق و ئێران رێگای دروستکردنی ئاسایشی بەردەوام لە سنوورەکان و بەستێن خۆشکەری هاوکاری لە دیکەی بوارەکانە.

ئەوەشی وتووه‌ کە چاوەڕوان دەکەین دەوڵەتی عێراق لە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەدا بەزووترین کات کۆتایی بە بوونی "دژە شۆڕش" لە باکووری عێراق بێنێت و ئاسایشی سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران دەستەبەر بکات. به‌پێی ئاژنسه‌كه‌، قاسم ئەعرەجی لەم دیدارەدا جەختی کرد کە ئاسایشی ئێران بە ئاسایشی عێراق دەزانن.

لە ١٩ی ئاداری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پرۆتۆکۆلێکی ئەمنیی ھاوبەش لەنێوان عێراق و ئێران واژوو کرا کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی بە نوێنەرایەتیی عێراق و سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، عەلی شەمخانی بە نوێنەرایەتیی ئێران واژوویان کرد.