
پەیامی کورد... کۆرۆنا لە ریزبەندیی پەتا جیهانییەکان دەردەهێنرێت
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆدەبنەوە و بڕیار لە دەرهێنانی کۆرۆنا لە ریزبەندی پەتا جیهانییەکان دەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەمجەد خەولی سەرۆکی لیژنەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندی رێنماییە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت: پێشبینی دەکەین لە ئەمساڵدا ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون و ڤایرۆسی کۆڤید 19 دۆخی مەترسیدار تێبپەڕێنن و لە چەند رۆژی داهاتووشدا رێکخراوەکە لە کۆبوونەوەیەکدا پاش هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڕیار لە دەرهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزبەندی پەتا جیهانییەکان دەدات.
باسی لەوەش كرد: لەماوەی چەند هەفتەی ئایندەدا حاڵەتەکانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمی کردووەتەوە لە بەرامبەریشدا کوتان دژی نەخۆشییەکە بەرزبووەتەوە، ئەمانەش هیوامان دەداتێ کە بتوانین بە تەواوی لە ئاستی جیهاندا تێیبپەڕێنین.