image


پەیامی کورد... ئۆکراینا/ زیاتر لە ٦٠٠ منداڵ لە ئەنجامی شەڕی ڕووسیا بوونەتە قوربانی

بەهۆی هێرشەکانی سوپای ڕووسیاوە لە ئۆکراینا، ٢٢٥ منداڵ کوژراون و ٤١٣ی دیکەش برینداربوون.

لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکراینا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای ڕووسیاوە، زیاتر لە هەزار و ٦٣٥ دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ١٢٦یان بەتەواوی خاپووربوون.

شایەنی باسە لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ، ٢٢٥ منداڵ کوژراون و ٤١٣ی دیکەش برینداربوون.