image

پەیامی کورد    ...   ئێران : ئیزن بە لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزەی ئەتۆمی نادەین

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ڕێژیم دەڵێ: بەپێی یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان ، هاتنی کارناسان و لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی و

ووزە بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران، قەدەغەیە.

ئەبوولفەزڵ عەموویی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتەکانی دەرەوەی مەجلیسی ڕێژیم، ٢٠٢١ هەتاوی، بە ئاماژە بەوەی کە هاوکارییەکانی ئاژانس و ئێران تەنیا لە چوارچێوەی قسەدایە، ووتی: ئێران پێش لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، ئیزن بە هیچ لێکۆڵەرێکی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزە نادات بۆ لێکۆڵینەوە سەردانی دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران بکات.

جێگەی ئاماژەیە کە پەرلەمانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ هەتاوی بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد کە بەپێی ئەو بڕیارنامەیە، دەوڵەت بەرپرسیارە کە تا کاتی لاچوونی هەموو گەمارۆکان لەسەر ئێران و ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ووڵاتانی دیکە، ئیزن بە لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزە نادات.

شایانی باسە کە ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ هەتاوی بڕیاری ‌دا کە ئیزن بە لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە بۆ لێکۆڵینەوە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەدرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمان ڕێژیم لە بەرامبەر خێراتربوونی کاتی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن وتی: بەرنامەی ناوکیی هێڵی سوورە و بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا لاچوونی گەمارۆکان گرینگە و ئەگەر گەمارۆکان لەسەر ئێران لانەچێ، ئێمە پێبەند نابین بە هیچ جۆرە بەڵێنێک.