
پەیامی کورد ... گرانترین سکەی مێژوویی جیهان بۆ یوونان گەڕێندرایەوە
سکەی زێڕی مێژوویی کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا لە حەڕاجییەکدا بە بەهای ٤،٢ میلیۆن دۆلار فرۆشرا و گرانترین سکەی باستانی جیهانی ناو لێندرا لە دوای لێکۆڵینەوەکانی بەرپرسانی " وەزارەتی ئەمنییەتی نیشتیمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا " بۆ ووڵاتی یوونان گەڕێندرایەوە .
ئەم سکەیە بە ناوی «Eid Mar» دەناسرێت و لە لایەن " بڕۆتۆس " بە بۆنەی مردنین " ژۆلیووس سێزار ەوە " لە ساڵی ٤٤ ی پێش زائین درووست کرابوو .