image

پەیامی کورد  ...  ژاپارۆڤ : ئێران بەڕاستی بەهێزە

کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆزبەکستان کە مێژووی یاریکردنی لە تیپی ئیستقلال و سێپاهان هەیە، قوتابیانی ئەمیر قەلانەوی بە تیپێکی بەهێز ناوبرد.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "پاڵەوان"ی ئۆزبەکستان، سەروەر ژاپارۆڤ سەبارەت بە یاری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەم ووڵاتە لە بەرامبەر ئێران سبەی سێشەممە ووتی : ئێران بەڕاستی تیپێکی بەهێزە و یاریزانی نایابی هەیە. بەرامبەر ئەم تیپە دەبێت خێرا یاری بکەین و کەمتر هەڵە بکەین. ئێمە هەمیشە لە بەرامبەر ئێران شتێکمان کەم بوو، بەڵام ساتێک هەبوو کە ئەم تیپەمان شکست پێهێنا.

ناوبراو بە ئاماژە بە سەرکەوتنی ئۆزبەکێستان بەرامبەر هەڵبژاردەی ووڵاتەکەمان بە ئەنجامی ١-٠، لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٤ ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٢ توانیمان لە تاران لە ئێران ببەینەوە. لەو کاتەدا ئێمە تیمێکی یەکگرتوو بووین و دەرفەتمان قۆستەوە. لەو یارییەدا کەمتر هەڵەمان لە هێڵی بەرگری دا کرد و دەبێت لە بەرگری دا ڕێکوپێک بین بۆ یارییەکەی سبەینێش.