
کارەسات دواى کارەسات بۆ ئیسفەهانییەکان
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئاوى بەندئاوى زایەندەڕوود ی پارێزگای ئێسفەهان تەنیا بەشى ١٠٠ ڕۆژى دیکە دەکات
بە مەترسییەکی زۆرەوە ئامارەکان نیشان دەدەن کە ئاوى بەندئاوەی بەناو بانگی ئەو شارە تەنیا بەشى ١٠٠ ڕۆژى دیکە دەکات و خەریکە تووشى کێشەى کەم ئاوى و ئاوى خواردنەوە دەبینەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرەڕاى هەڕەشە و هێنانى هێزێکى زۆرى سەرکوتکار بۆ سەر خۆپیشاندەران و جووتیارانی ناڕازی سەبارەت بەم دۆخە مەترسیدارە ، کەچى جووتیاران و خەڵکى ئیسفەهان بەردەوامن لە خۆپێشاندان و ناڕەزاییدەربڕین
هەروەها جێگای ئاماژەدانە شەوی ڕابردوو کۆمارى ئیسلامى ئێران لە ڕێگەى هێزە چەکدارەکانییەوە و بە فەرمانى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى نیشتمانى و لە ترسى گەورەتربوونەوەى خۆپێشاندانەکان، هێرشى کردووەتە سەر جووتیاران و خەڵکى لە پردى خاجووى ئیسفەهان . بە پێى ئەو بەڵگە و ئارگۆمێنتەى بە دەستهاتووە ، ناسنامەى ٦٣ کەس لەو سەرکوتکەرانە ئاشکرابووە .
بە پێى زانیارییەکان، ئەم چەکدار و سەرکوتکارانە لە ڕێکخراوی بەسیج و زۆرینەیان خەڵکى ئیسفەهان و شارەکانى دیکەی ئەم پارێزگایەن.
کۆمارى ئیسلامى بە بەڵێنى جیاواز بەم کەسانە، هەوڵى داوە چاویان بەرامبەر زوڵم و زۆرى سەر خەڵکى ببەستێتن و کوێریان بکات و بۆ سەرکوت ئامادەیان بکات. لە ئێستادا زۆربەیان کشاونەتەوە و نایانەوێت دەستیان بچێتە خوێنى کەسانی شارەکە و هاووڵاتییە زوڵملێکراوەکانیان..