image


پەیامی کورد … ریزبەندیی گەندەڵترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی   ریزبەندی 180 وڵات لەڕوی بڵاوبونەوەی گەندەڵی ئاشكراده‌كات و عێراقیش لە پلەی 157دا ناوی هاتوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26 ی كانونی دووه‌می 2022رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی  لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەئێستادا پرسی گەندەڵی بابەتێکی جێگەی ناکۆکییە لەنێوان وڵاتان و کێشەکانی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیش لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازن، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی تایبەت بەم پرسە بەردەوام بون و لەهەندێک وڵاتیش سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.

رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی له‌ ریزبه‌ندیه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، وڵاتانی رۆژئاوا، یەکێتی ئەوروپا، بریتانیا و ئەمریکا لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەن کە شەفافن لەبواری مامەڵە داراییەکان و گەندەڵیان بەڕێژەیەکی کەم تێدا تۆمارکراوە.

لەراپۆرتەکەدا اس له‌وه‌ش كراوه‌، ئەو وڵاتانەی ئازادییە مەدەنییەکان  و مافەکانیان تێدا پارێزراوە و خاوەن دامەزراوەی دەوڵەتی بەهێزن لەگەڵ بونی سیستەمی دیموکراسی لە حکومڕانییەکەیاندا کەمتر گەندەڵیان تێدا تۆمارکراوە، بەپێچەوانەوە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکور و ناوەڕاستی ئەفریقا کەمتر دامەزراوەکانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵییان تێدا کارایە.

ڕاشی گه‌یاندوووه‌،لەکۆی 180  وڵاتی جیهان، 131 وڵات سەرکەوتو نەبون لەبواری بەرەوپێشبردنی هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، لەریزبەندییەکەدا باس لەوەکراوە، دانیمارک، فینلاند، نەرویج، سەنگافورە، سوید، سویسرا، هۆڵندا، لۆکسمبۆرگ، ئەڵمانیا لەریزبەندی باشترین وڵاتانی جیهانن بۆ شەفافیەت و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.

ریزبەندییەکە بەسەر ئاستی یەکەم (88) پلە ، ئاستی دوەم 86  پلە دابەشکراوە و 20 وڵاتیش کەوتونە دەرەوەی ریزبەندییەکە و بە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان دیاریکراون، لەریزبەندییەکەدا ئیمارات یەکەم وڵاتی عەرەبییە لەڕوی شەفافیەت و لەپلەی 24 دێت لەئاستی جیهان، دوای ئەویش قەتەر دوەم وڵاتی عەرەبییە و لەپلەی 31 دێت.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو،هەروەها عێراق لە پلەی 157هەمین وڵاتی جیهان دێت لە ڕوی شەفافیەت و هەنگاوەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، باشوری سودانیش دواین پلەی ریزبەندییەکەی گرتوە و لە پلەی 180 دێت.