image

پەیامی کورد      ...    ئەردۆغان بۆ ڕۆحانی  : ئێمە وەک تورکیا بەتووندترین شێوە ووڵامی هێرشە نادادوەرانەکانی ئیسرائیل دەدەینەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامداو رایگەیاند، تورکیا بەتووندترین شێوە ووڵامی هێرشە نادادوەرانەکانی ئیسرائیلی بۆسەر فەلەستین داوەتەوە.

بە پێێ هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ئەنجامدا و جەختیکردەوە، تورکیا بەتووندترین شێوە ووڵامی هێرشە نادادوەرانەکانی ئیسرائیلی داوەتەوە.

ئەردۆغان راشیگەیاند، پێویستە لەپرسی فەلەستین جیهانی ئیسلامی یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بن.

لای خۆشییەوە، حەسەن رۆحانی سەرۆککۆمار ئێران رایگەیاند : تورکیا بە ئاشکرا دەست درێژی دەکاتە سەر فەلستین ییەکان و ئەوەش بە پشتیوانی رۆژئاوا دەکات.