image

پەیامی کورد      ...    ئەردۆغان بەرامبەر بە ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان کاردانەوە و هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند .

ڕەجەب ئەتین ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بەوەی کە بەرەنگاربوونەوەی ئێران و ئازەربایجان کارێکی ئاسان نییە جەختی کردەوە : وا پێدەچێت دەوڵەتی نوێی ئێران گێرەو کێشە و ئاڵۆزییەکانی خۆی لەگەڵ ئازەربایجان بەردەوامی پێ نەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک رەجەب تەئیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگای گەڕانەوەی لە سەفەری خۆی بۆ سێ ووڵاتی ئەفریقی ، " ئانگۆلا ، تۆگۆ و نیجیریا " لە ووتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دا لە ووڵامدانەوە بەم پرسیارە کە " جمووجووڵە نیزامی و سەربازییەکانی ئێران لە سنووری نەخجەوان و قەفقازی باشووری لە ئارادایە و ئەم ووڵاتە لە لایەکەوە ئاماژە بە پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و ئازەربایجان دەکات . ئایا بە بوونی تورکیا وەکوو ئەکتەرێکی پایەدار و چالاک لە قەفقاز ، ئەم بابەتە دەبێتە بابەت و کێشەیەکی گەرم لە ناوچەکەدا ؟ ووتی : من وەکوو خۆم لەو بڕوایەدا نیم . ئێران بە هۆی پەیوەندی ئیسرائیل و ئازەربایجان ، ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئازەربایجان ناکات . ژمارەی هاووڵاتیانی تورک لە ئێران ئاشکرایە و دەوڵەتی ئەم ووڵاتەش ئەمەی لە بەرچاو گرتووە . ئەمە کارێکی ئاسان نییە .

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ووتی : ئەو هەنگاوەی کە هاتبووە پێش هەڵە بوو . بەڵام وا پێدەچێت کە دەوڵەتی نوێی ئێران ئەم ئاڵۆزییانە بەردەوامی پێنادات .