image

پەیامی کورد     ...   ئەردۆغان داڕمانی ئابووری و کێشە ناوخۆییەکانی وولاتەکەی بە حیزبە کوردییەکانەوە دەبەستێتەوە و هەوڵە تێکدەرانەکانی دژ بە کرود بەرفراوانتر دەکات

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان دوای داڕمانی ئابووری و زیادبوونی کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە جارێکی دیکە هەڕەشەکانی خۆی دەست پێکردەوە و لە نوێتەرین ووتاری خۆیدا ڕایگەیاندووە : هاوکاری هەرێمی و نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی تیرۆر زۆر گرینگە. دەبێت  بەردەوام بین لە شەڕەکەمان دژی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان. دەبێت هەرێمەکەمان لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکوو پەکەکە و یەپەگە و FETO و داعش  پاک بکەینەوە.
 دوای ئەوە ئاشتی و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری خێراتر دەبێت.