image


پەیامی کورد... ئەردۆغان: لە هەڵبژاردنەكاندا زۆرترین دەنگی گەنجانمان بە دەستهێنا

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرانەوە، لە هەڵبژاردنەكاندا زۆرترین دەنگی گەنجانمان بە دەستهێنا.
ئەردۆغان لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەدا، جارێكی دیكە ویستویەتی یەكەم سەردانی بۆ ناوچە زیانلێكەوتوەكانی بومەلەرزەكە لەگەڵ گەنجان بێت، چونكە پشتیوانی و وزە لەو گەنجانەوە وەری دەگرن بۆیە جارێكی دیكە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەكان بەسەر دەكەنەوە.
ئەردۆغان جەختیشی كردۆتەوە، لە قۆناغی داهاتودا هەر بەوەوە ناوەستن تواناكانی پەروەردە بۆ گەنجان فراوانتر بكەن، بەڵكو بە جۆرێك تواناكان بەرز دەكەنەوە كە گەنجان بتوانن كێبڕكێ لەگەڵ گەنجانی جیهان پێ بكەن.
وتیشی: جاران كەسانی پێگەیشتو رویان دەكردە دەرەوە، بەڵام ئێستا بونەتە وڵاتێك كە ئەوانەی لە دەرەوە پێگەیشتون دێنە توركیا بۆیە پێكەوە توركیایەكی بەهێزترو مەزنتر بونیات دەنێن.