image

پەیامی کورد    ...  کاردانەوەی ڤلادیمیر پووتین بەرامبەر تانە و تەشەری ڕابەرانی گرووپی ٧ سەبارەت بەم وێنەیە

بە گوێرەی زانیارییەکان دوا بە دوای تانە و تەشەری ڕابەرانی گرووپی ٧ لە دانیشتنی خۆیان بەرامبەر بەم وێنەیە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا کاردانەوەی نیشان دا و ڕایگەیاند : لەوانەیە بیانەوێت جلەکانیان تاکوو کەمەر یا خود خوارتر لەوەش بێننە خوارەوە ، ئەمەش وێنەیەکی زۆر ناشیرین و بێزارکەر و عەیب دەبێت .

یۆرۆنیووز ڕایگەیاند هەندێک جار وێنەگەلێک لە جەستەی نیمە ڕووتی ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە کاتی وەرزش و سەیران لە میدیاکان بڵاو دەبێتەوە . ئەو لەو سەرۆککۆمارانەیە کە دەستێکی لە وەرزش گەلی جۆراوجۆردا هەیە وەکوو مەلەوانی و ماسیگری و ئەسپ سواری و هەروەها یاری سەر سەهۆڵ " هاکی " و هەروەها وەرزش گەلی ڕەزمی وەکوو جۆدۆ .