image

پەیامی کورد   ...  کاردانەوەی کێسینجێر بەرامبەر بە ڕێکەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان بە نێوەندگیری چین

هێنڕی کێسینجێر ، وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند : من ئەم ڕێکەوتنە بە گۆڕانکارییەکی بۆنیادنەر لە دۆخی ستراتیژیکی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەزانم . سەعوودییەکان ئێستا لەگەڵ هێنانی چین بۆ مەداری ئەمنییەتی خۆیان هۆکاری هاوسەنگ بوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا دەبن .

ڕوانەوەی ئاڵۆزییەکان لە کەنداوی فارس لە کورت مەودا دا بۆ هەموو لایەنەکان زۆر باش دەبێت .

ئێستا ئەمریکا چێتر هێزی پێویست و گرینگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەژمار ناکرێت و چین یش خۆی بە پشکێک لەم بابەتە دەزانێت .