image

پەیامی کورد      ...    ژێردەریاییە نوێیەکەی چین توانای هێرش کردنی بۆ سەر سەرتاسەری خاکی ئەمریکا هەیە  !!! .

ژێردەریایی گەلی نوێی ئەتۆمی چین لەگەڵ مووسەکگەلی بالێستیکی پێشکەوتوو بەستراوەتەوە کە توانایی بە ئامانج گرتنی هەر خاڵێک لە ناو خاکی ئەمریکای هەیە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ژێردەریاییە نوێیە ئەتۆمییەکەی چین کە بە ناوی Type 094A ناودەبردرێت ئامادە کراوە بە مووشەکگەلی بالیستیکی پێشکەوتووەوە کە توانایی بە ئامانج گرتنی ئەو خاڵانەی هەیە لە بە دووری ١٠ هەەزار کیلۆمەتری دایە . ئەمە بەهێزترین ژێردەریایی لە چین هەژمار دەکرێت .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ژێردەریایی Type 094A نموونەی پێشکەوتووتری Type 094 ە کە بە باشترکردنی سیستەمەکانی یەکێک لە گرینگترین کێشەکانی خۆی لەم ئامێرە شەڕکەرەدا چارەسەر کردووە و توانایی ئەوەی پیدەدات چەکگەلی بەهێز لە خۆی هەڵبگرێت .

پێش ئەوەی کە پێشکەوتووتر بکرێت ئەم ژێردەریاییە توانای هاوێشتنی مووشەکگەلێکی هەبوو کە تەنیا دەیتوانی ئاماژەی خۆی بەرەو باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بگرێت بەڵام لە ئێستادا ئەم ژێردەریاییە بە مووشەکی JL-3 یەوە بەستراوەتەوە کە دەتوانێ کۆی گشتی دوورگەی ئەمریکا لەخۆ بگرێت و پۆششی بدات .

بە ووتەی کارناسانی کاروباری سەربازی ، ئەم ئامێرە شەڕکەرە نوێیە ئەم تواناییە بە چین دەدات کە ئەگەر بکەوێتە بەر هێرشی ئەتۆمییەوە ڕاستەوخۆ هاوشێوە بەرەنگاری بەرامبەرەکەی خۆی دەبێتەوە .

ئەمە یەکەم جارە کە ئەرتەشی چین ووردەکاری هاوێشتنە مووشەکییەکانی خۆی ئاشکرا دەکات و تەنانەت ئەم ڕووداوە لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە پشتڕاست کراوەتەوە .