image


پەیامی کورد … کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی فایزەر گەیشتە عێراق

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر گەیشتووەتە دەستیان.

 

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی دەرمان و پێداویستییەکانی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەو کاروانە نوێیەی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کە گەیشتووەتە لە بەرهەمی کۆمپانیای فایزەرە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سندوقەکانی کاروانەکە بەسەر ساردەکەرەوە تایبەتەکاندا دابەشکراوە، دواتر ساردکەرەوەکان لە یەککاتدا  بەڕێکەوتوون بۆ بنەکانی کوتان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.