image

پەیامی کورد    ...   گرووپێکی تیرۆریستی ٨ کەسی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە تورکیا دەست بەسەر کران

میدیا خۆجەیی یەکانی تورکیا، باسیان لە دەستبەسەرکرانی گروپێکی تیرۆریستی هەشت کەسی سەر بە کۆماری ئیسلامی کرد، ئەم گروپە بەنیاز بوون گەشتیارە ئیسرائیلیەکان لە شارە جیاوازەکانی تورکیا تێرۆر بکەن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکان، پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی ئێرانین و دووکەسیان خەڵکی تورکیان.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم گرووپە هەشت کەسیە هەفتەی ڕابردوو لە گەڕەکێکی ئیستانبۆل دەستبەسەر کرا بوون، بەڵام هەواڵی دەستبەسەرکرانیان دوێنێ میدیایی کراوە.

بەرپرسانی ئیسرائیلی بەڕەچاوکردنی هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی لە هاووڵاتییانی ئیسرائیلی، داوایان لە هاوولاتیانی ئیسرائیلی کردبوو هەر چی زووتر تورکیا بە جێ بهێڵن.