image

پەیامی کورد     ...   کەسێکی چەکدارلە ئاڵمانیا  دوای بریندارکردن چەند هاووڵاتییەک خۆشی دەکوژێت .

پۆلیسی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کەسێکی چەکدار بە چەکی سارد لە شار ی هایدێلبێرگ چەند کەسیکی بریندار کرد و دواتر خۆی کوشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز پۆلیسی ئاڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە کەسێکی چەکدار لە دوای بریندارکردنی چەند کەسێک لە هێرشیکدا لە ساڵۆنێکی ووتار لە شاری زانکۆی هایدێلبێرگ لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتە کوژرا

پۆلیس لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند : ئەم شتێکە کە تاکوو ئێستا ڕوویداوە ، تاوانبارێک تەنیا و بە چەکی سارد ەوە چەند کەسێکی لە ساڵۆنی ووتار بە چەقۆیەکی گەورە بریندار کردووە خودی تاوانبار یش  لە ئێستادا کوژراوە .

ئەم راپۆرتە بریتییە لە ئامادەبوونی بەرفراوانی هێزە ئەمنییەتیەکان و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەیە .