image

پەیامی کورد       ...   سەفەری ڕانەگەێندراوی وەزیری دەرەوەی قەتەر شک و گۆمانەکان سەبارەت بە نێوەندگیری ئەو ووڵاتە بۆ ئێران و ئەمریکا زیاتر دەکات

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان شێخ موحەمەد بن عەبدوڕەحمان ئال سانی، یاریدەدەری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر چەند ڕۆژ پاش گەشتی بۆ ئەمریکا، یەکشەممەی ڕابردوو لە گەشتێکی ڕانەگەێندراودا سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی کۆبووەتەوە.

لێرەدا ئەوەی جێگای گرینگی و بایەخدانە ئەوەیە کە دوای سەردانەکەی شێخ موحەمەد بۆ ئەمریکا و ڕاستەوخۆ دواتر سەردانیکردنی بۆ تاران هەڵگری چ پەیامێکە لە لایەن ووڵاتی ئەمریکاوە بۆ ئەو ووڵاتە ، سەفەری ڕانەگەێندراوی وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ تاران لە دوای دیداری لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی لە واشینتۆن شک و گومانگەلێکی دەربارەی هەوڵدانی قەتەر بۆ نێوەندگیری لە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا زیاتر کردووە سەرەڕای ئەمانە وادیارە لە ئەمریکا هەوڵگەلێک بۆ ئاسانترکردنی ئەم ڕێگایە لە ئارادایە .

وەزیری دەرەوەی قەتەر و هەروەها سەرۆکوەزیرانی ئەو وولاتە لە تاران لەگەڵ موحەمەد جەواد زەریف و ئیبراهیم رەئیسی دیدار و ووتووێژی ئەنجام دا