image

پەیامی کورد    ...   سیخوڕی لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنی هەنگاوژمار لە ئیسرائیل !

سیخوڕگەلی نەناس توانی یان لە ڕێگای ئەپڵیکەیشنێکی وەرزشی و هەنگاوژمارەوە ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ئەرتەش و هیزە ئەمنییەتییەکانی ئیسرائیلی لە ژێر چاودێری و ڕەسەدی هەواڵگری و زانیاری خۆیان دابنێن

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی بەریتانی گاردییەن ئاشکرای دەکات ، تۆڕێکی سیخۆڕی نەناس سەرکەوتوو بوونە لە ڕێگای ئەپێکی وەرزشی یەوە بە ناوی Strava  لە فەرمانبەرانی ئەرتەشی ئیسرائیل و بەرپرسانی شاباک سیخوڕی بکات و سەفەر و ئامادە بوونییەکانی ئەوان لە وولاتانی جیاوازی جیهان ڕەسەد و کەشف بکات .

لەم ئۆپراسیۆنە سیخوڕی یەدا کە چوارچێوەکانی تەواوی ئاشکرا نەکراوە ، کەرەستەگەلی میکرۆیی کەوتووەتە ناو بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل و لەم ڕێگایەوە کەسانێک کە سەرقاڵی ئەنجام دانی چالاکیگەلی وەرزشی لە بنکە سەربازی و نیزامی و یا خود ئەمنییەتییەکان بوونە دۆزیوەتەوە ..