image


پەیامی کورد … سێلفی لە ئیندۆنووسیا  گیانی ٧ کەسی ئەستاند

 

لە ئیندۆنووسیا بەلەمێک نووقم دەبێت ئەوەش دوای ئەوەی کە سەرنشینەکانی دەیانەوێت سێڵفی بگرن و هەموویان دەچنە لایەکی بەلەمەکە.

 

 

رووداوەکە رۆژی یەکشەممەی ١٦ی ئایاری ٢٠٢١لە دوورگەی جاڤا لە جاکارتا، پایتەختی ئیندۆنووسیا بووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاڤا، ئەحمەد لوتفی هۆکاری نقومبوونی بەلەمەکە بۆ هەڵگرنتی ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشین دەگەڕێنێتەوە، دوای ئەوەی ٢٠ کەس سواری بەلەمەکە دەبن ئەم ژمارەیەش لە توانای بەلەمەکە زیاتر بووە بۆیە بەلەمەکە نووقم بووە.

 

ئەحمەد لوتفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی جاڤا دەڵێت، ٢٠ کەس چوونەتە سەر بەلەمەکە و لە لایەکی بەلەکەمە بۆ گرتنی وێنەیەکی سێڵفی دەوەستن، بەلەمەکە هاوسەنگی خۆی لەدەستدەدات و دەبێتە هۆی نووقمبوونی.

 

وەک لە راگەیێندراوی پۆلیسدا هاتووە، تیمەکانی فریاکەوتن توانیوویانە ١٢ کەس رزگاربکەن، حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و٢ کەسیش بێسەروشوێنن، گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

 

کاربەدەستانی جاکارتا دەڵێن کە ئەوان لێکۆڵینەوەی زیاتر لە هۆکاری نووقمبوونی بەلەمەکە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هیچ کەمتەرخەمییەک لەلایەن خاوەنی بەلەمەکە هەبووە کە گەنجێکی تەمەن ١٣ ساڵانە.