image

پەیامی کورد     ...     سێناتۆرێکی پلە باڵای ئەمریکی سەردانی ووڵاتانی عەرەبی دەکات .

لە نێوان گێروکێشەکانی ووتووێژە ئەتۆمییەکەی هێزە جیهانییەکان لەگەڵ حکوومەتی ئێران هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکی و کریس کوونز ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سێنا ، لە هاوپەیمانانی نزیک بە دەوڵەتی جۆ بایدن ، سەردانی ووڵاتانی عەرەبی یان کرد .

ئەسۆشەیتدپرێس دوێنێ دووشەممە لە زاری سێناتۆر کریس کوونز نووسی : ئەو هیوادارە لەم سەفەرەدا نیگەرانیگەلی مەشرووع و جێگای تێگەیشتنی ئیمارات لە پەیەوەندی لەگەڵ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەرجام چارەسەر کرابێت .

ئەو لەمبارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری نەدا ، بەڵام ووڵاتانی عەرەبی دەبێ سەبارەت بە بابەتە ئەتۆمییەکەی خۆیان لەگەڵ ئێران بکەونە ووتووێژەوە و نیگەرانییەکانی ئەوانیش لە ڕێکەوتننامەیەکی بەرفراوانتردا لەبەرچاو بگیرێت کە جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی یش مانگی ڕابردوو ئاماژەی بەم خاڵە کردبوو .

سێناتۆر کوونز ووتوویەتی گفتوگۆ و لێک نزیکبوونەوەکانی ئەمریکا لەگەڵ ئیمارات لە حاڵێکدا کە گفتۆگۆە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئارادایە گرینگ جێگای چاوەڕوانی و لە حاڵی ئەنجام بوونە .

هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە چەندین بەرپرسی فەرمی دەوڵەتی ئەمریکا لە میانەی ووتووێژە ئەتۆمییەکان دا ، سەفەرەکانی خۆیان بۆ ووڵاتانی عەرەبی یان دەست پێکردووە . لەوانەش برێت مەکگۆرک ، لە ئەندامانی پلە باڵای شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی و دێرێک چۆڵت ، لە بەرپرسانی پلە باڵای وەزارەتی دەرەوە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی ووڵاتانی وەک ئیمارات ، عەرەبستان ، عۆممان و میسڕ دەکەن