image



پەیامی کورد... سەرۆکوەزیرانی نوێی سکۆتلەندا: ئێمە ئەو نەوەیەین كە سكۆتلەندا لە بەریتانیا جیادەكەینەوە

بۆ یەكەمجار لە مێژووی سكۆتلەندا، موسڵمانێك بووە سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە و ڕایگەیاند: ئێمە ئەو نەوەیەین كە سكۆتلەندا لە بەریتانیا جیادەكەینەوە.

حەمزە یوسف، كوڕی خانەوادەیەكی كۆچبەری موسڵمانی پاكستانیە و پاش دەستلەكاركێشانەوەی نیكۆلا ستۆرگن لە پۆستی سەرۆكی پارتی نیشتیمانی و سەرۆك وەزیران، حەمزە یوسف لە هەردوو پۆستەكەدا شوێنی گرتەوەو لە یەكەم دروشمی دوای سوێندخواردنی وتی:"ئێمە ئەو نەوەیەین كە سكۆتلەندا لە بەریتانیا جیادەكەینەوە و سەربەخۆیی یەكجاریی بەدەست دەهێنین".

حەمزە یوسف لە 1985 لەدایكبووە و بروانامەی ماستەری لە سیاسیەت وەرگرتووە 2007 یەو 2011 ـ 2016 ئەندامی پەرلەمانی سكۆتلەندا بووە و 2018 بووە وەزیری دادو لە 2021 بووە وەزیری تەندروستی و چاودێری كۆمەڵایەتی و لە 2023.3.28 بووە سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەندا.