
پەیامی کورد ... سەرۆکی ئۆکراین : ڕووسیا بە زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى کۆمارى ئیسلامى هێرشی کردە سەرمان
ڤلۆدێمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، رووسیا بە زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک پەلاماری ئۆکراینی داوە.
زلێنسکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەبارەی پەلامارەکانی رووسیا بۆ سەر ووڵاتەکەی راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە.
زلێنسکی بە ئاماژەدان بەوەی کە ، رووسیا بە زیاتر لە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "ئێرانی و مووشەک پەلاماری ئۆکراینی داوە"، ووتی: ئەم پەلامارە تیرۆریستییە تەنها لە یەک شەودایە بۆ سەر ئۆکراین چ کاتێک کەسانێک لە مۆسکۆ ووشەی 'ئاشتی' ببیستن، فەرمان بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تاوانکارانەی لەم جۆرە دەردەچێت. سەرکەوتنی هێزەکانی ووشکانی، دەریایی و ئاسمانییەکانی ئۆکراین لە ئاشتی نزیکمان دەکەنەوە.
ناوبراو بە پێویستی زانی سزاکان بەسەر رووسیادا جێبەجێ بکرێن، چوونکە ئەمە پەیڕەوی ناوخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهێز دەکات، ووتی: "یەکڕیزی جیهانی دەبێتەوە هۆی بەدیهێنانەوەی سەقامگیری جیهانی".