image

پەیامی کورد     ...   سەرکردەیەکی عەرەب لە سەر دۆخێکی مەترسیدار هۆشداری دەدات

سەرکردە لە هاوپەیمانی نیشتیمانی عێراقی د. عەلا مەکی رایگەیاند، پێویستە حکوومەتی عێراق ھەرچی زووە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێم بۆشایی ئەمنی پڕ بکاتەوە و ھێزی ھاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکان بڵاوەیان پێ بکرێت، بۆ ئەوەی داعش نەتوانێت کاریگەری و مەترسی بۆ سەر ئەو ناوچانە ھەبێت، چوونکە راکردنی داعش لە سووریا، دەستی دەرەکی تێدایە و مەترسییە بۆ سەر عێراق.

دکتۆر عەلا مەکی، ڕایگەیاندووە ، ئەوەی لە سووریا کراوە و داعشەکان لە گرتووخانەی حەسەکە ڕایان کردووە، دەستێکی دەرەکی تێدایە، ئەگەرنا بەو شێوەیە ڕاکردنیان ئاسان نییە، بۆیە ئەوە کارێکی مەترسیدارە و کاریگەری خراپی بۆ سەر عێراق و بە تایبەت ناوچە کوردستانییەکانیش ھەیە، کە جارێکی دیکە داعش زیندوو بکرێتەوە و ھێرشی سەر ئەو ناوچانە بکرێت.

مەکی ووتیشی، لایەنی دەرەکی ھەن دەیانەوێت دۆخی عێراقیش بە تایبەت ناوچە کوردستانییەکان تێک بچێت، بۆیە پێویستە عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگی بکات، بۆ ئەوەی بتوانن رێگە نەدەن ھیچ کاریگەری ھەبێت لەسەر دۆخی ئەو ناوچانە، چوونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی باشی لەگەڵ ووڵاتان ھەیە و کاریگەری زۆریشی ھەیە، بۆیە حکوومەتی عێراق دەتوانێ سوود لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت بۆ سەقامگیری عێراق بە گشتی و ناوچە کوردستانییەکان بە تایبەتی.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، پێویستە حکوومەتی عێراق لەگەڵ ھەرێم بگاتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان پڕ بکاتەوە و چیتر رێگە بە داعش نەدات بەھێز بێت، ئەگەرنا دۆخەکە خراپ دەبێت، چوونکە ھێزی پێشمەرگە، ھێزێکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مەشق و راھێنانی پێ کراوە و بچێتە ھەر شوێنێک، رێگە نادات داعش جمووجۆڵی ھەبێت.