image

پەیامی کورد     ...  سەرۆکى تەواوی هێزە چەکدارەکانى ئێران : بڕوامان بە هەرێمى کوردستان و عێراق نییە و خۆمان حیزبە کوردییە بەکرێگیراوەکانى ئیسرائیل و ئەمریکا لەنێو دەبەین

موحەمەد حسێن باقری سەرۆکى هەموو هێزە چەکدارەکانی کۆمارى ئیسلامى، هۆشداری دایە عێراق و هەرێمى کوردستان و ووتى :
ئەگەر حزبە کوردییەکانی دژبەرى کۆمارى ئیسلامى لە عێراق و هەرێمى کوردستان نەکەنە دەرەوە، ئەوا خۆمان ئەو کارە دەکەین.
بەداخەوە هەرێمی کوردستان کەمکارە لەم بارەوە. و حکوومەتی عێراقیش لەم بوارەدا زۆر لاوازە.
بوونى ئەمریکاش بووەتە هۆى ئەوەى کە هەردوو حکومەتەکە هیچ نەکەن . بەمەش حزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران لە هەرێم و عێراق چالاکییان هەبێت.  بۆیە ئەگەر بێت و ڕایان نەگرن و نەیانکەنە دەرەوە، ئەوا ئێمە بەردەوام دەبین لە هێرشە مووشەکییەکان.
هەروەها ووتی لەبەر ئەوەی کە ئەو حیزبانە لەم ماوەیەدا بە پشتیوانى ئەمریکا و ئیسرائیل و چەند ووڵاتێکى عەرەبی چالاکییان لە نێو ئێران زیاد کردووە.و بوونەتە هۆى درووستبوونى نائارامى لەسەر سنوورەکانى ئێران!
ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین.
ئەوان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بارەگای سەربازی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و ئۆردووگایان هەیە و ڕاهێنان بە چەکدارەکان دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ئێمە.
ئەو هێرشانەى کە لە دوو هەفتەی ڕابردوو کردمانە سەر بارەگاکانیان، بەردەوامییان پێ دەدەین و لەناویان دەبەین.
پێشتریش بە عێراق و هەرێمى کوردستانمان ووتووە، بەڵام هیچیان نەکرد. بۆیە لەمەودوا خۆمان لەناویان دەبەین و دووریان دەخەینەوە.