image

پەیامی کورد  ...  سەرۆکێکی ئازادیخوازی ڕاستڕەو بۆ یەکەم جار لە ئەرژەنتین هەڵبژێردرا

لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ووڵاتی ئەرژەنتین کە ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوەچوو، خاڤیێر میلی ئابووریناسی ڕاستڕەو و ئازادیخواز "ئەنارکۆ-سەرمایەداری" وەک سەرۆکی ئەرژەنتین هەڵبژێردرا.

میلی بە ڕێژەی 55.95% بووە سەرۆکی ئەرژەنتین و 11 خاڵی زیاتر لە سێرجیۆ ماسا ڕکابەرەکەی بەدەستهێناوە، کە بەهەمان شێوە 44.04%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

میلی (53 ساڵ) لە 10ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ دا جێگەی ئەلبێرتۆ فێرناندێز دەبێتە سەرۆکی نوێی ئەرژەنتین و بەڵێنی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەرجەنتین دەدات.

خاڤیێر میلی پێش ئەوەی هەڵبژێردرێت ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی ووڵاتەکەی دیاری دەکات و یەکەم سەردانی بۆ ئیسرائیل دەکات.