image

پەیامی کورد     ...     سەربازانی ئەمریکی گەیشتنە ناو خاکی یەمەن .

ئاژانسی هەوالی یەمەنی گەیشتنی چەکدارانی دەریایی ئەمریکای بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی الغیضە یان پشتڕاست کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەوالی یەمەنی ئەمڕۆ یەکشەممە نووسی : سەرچاوەگەلی ئاگادار بە بێ ڕوونکردنەوەی ناسنامەی فڕۆکەوانی یەک کە پێی گەیشتوونەوە ناو ئەو خاکە ، هاتنی ئەم چەکدارانەی هێزی دەریایی ئەمریکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی الغیضە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی عەرەبستانی سەعوودی دایە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پشتڕاست کردووەتەوە .

هەروەها ئەم ئاژانسە ڕایگەیاندووە : هاتنی ئەم چەکدارانەی هیزی دەریایی ئەمریکا لە دوای هاتنی هێزەکانی هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ فڕۆکەخانەی پارێزگای المهرە لە کۆتایی جانیوەریدا ئەنجام دراوە .

چالاکییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە پارێزگاکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانان و دەوڵەتی هەڵاتووی مەنسوور هادی بە تایبەتی لە دوای سەفەری کریستۆفێر هەنزێل باڵیۆزی ئەمریکا بۆ فڕۆکەخانەی ئەلغیضە لە سەرەتای دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو ئەنجام دەبێت