image

پەیامی کورد  ...  سەردانەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکیا دواخرا

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، سەردانی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ تورکیا کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ٢٨ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، هەڵوەشاوەتەوە.

هەروەها ڕاگەێندرا کە سەردانەکە بۆ ماوەیەکی نادیار دواخراوە.

باس لەوەش کراوە کە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی ڕانەگەیاندووە.

پێشتر ڕاگەیەندرابوو کە تەوەری سەرەکی سەردانەکە درێژکردنەوەی ئاگربەست لە غەززە دەبێت.

ڕێیسی و ئەردۆغان لەم دوایی یانەدا لە پایتەختی ئۆزبەکستان ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە و دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە تەلەفۆن قسەیان کرد.