image


پەیامی کورد... سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێکی تایبەت بە دۆخی عێراق ئەنجامبدات.

نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بە کاتی بەغداد ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی ئێستای عێراق ئەنجامدەدات.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا جێنین پلاسخارت وتارێک لەبارەی پێشهاتەکانی عێراق و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەشبکات.