image


پەیامی کورد... شاندێکی دیکەی ئەمریکا دەچێتە تایوان

شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەم هەفتەیەدا سەردانی تایوان دەکات و چینیش کە خۆی بە خاوەنی سەروەری بەسەر ئەو دوورگەیەدا دەزانێت دەڵێت، سەردانەکە "یاریکردنە بە ئاگر".

لیو شیاو مینگ، نوێنەری حکومەتی چین بۆ کاروباری نیمچە دوورگەی کۆریا ڕایگەیاند، ئەو سەردانەی شاندی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر ئید مارکی دەکرێت، "یاریکردنە بە ئاگر، یاریکردنیش بە ئاگر ئەنجامەکەی مردنە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە وڵاتان پابەند بن بە سیاسەتی یەک چین و بە شێوەیەکی ڕاستەقینە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی تایواندا بکەن، هەروەها پێویستە دەستهەڵگرن لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی چین.

2ی ئەم مانگەش نێنسی پڵۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆیەکەمجار وەک بەرزترین بەرپرسی باڵای ئەمریکا گەیشتە تایوان و ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی بۆ تایوان جەختکردنەوەیە لەسەر پابەندبونی واشنتن بۆ پشتیوانی لە ژیانی دیموکراسیی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕو، ئەمریکا ڕێگە بە چین نادات تایوان گەمارۆ بدات، "ناشتوانن ڕێگریمان لێبکەن کە سەردانی تایوان بکەین، پەیوەندییەکی بەهێزیشمان لەگەڵیاندا هەیە".