image


پەیامی کورد … ٢٠٠ شاری ئێران لەگەڵ قەیرانی ویشکەساڵی بەرەوڕوون

 

''ئەحەد وەزیفە'' بەرپرسی ناوەندی ویشکەساڵی و بەڕێوەبەری قەیران لە ڕێکخراوی کەشناسیی ئێران، بە ئاماژەدان بە دابەزینی ٤٣ لەسەدیی ڕێژەی بارینەکان بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو، باسی لە ویشکەساڵیی توند و کەم وێنە لە ئێران کردووە.

 

ناوبراو وتوویەتی کە لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووەوە هەتا ئێستا تەنیا ١١٣ میلیمیتر لە ئێران باران باریوە کە ٤٣ لەسەد کەمترە و بە وشکەساڵی دێتە ئەژمار.

 

''ئەحەد وەزیفە'' باسی لەوە کردووە کە لە ئێستادا پارێزگاکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئێران لە دۆخی قەیرانی بێ ئاوی دان و دابەزینی بارینەکان دەتوانێت لەسەر دابینکردنی ئاوی خواردنەوە کاریگەریی خۆی نیشان بدات کە ٢٠٠ سار لە خۆ دەگرێت.