
پەیامی کورد ... پێشبینی ترسناکی باوکی خوای زیرەکی دەستکرد : ئەگەری نەهێشتنی مرۆڤ مەحاڵ نییە
جێفری هینتۆن، زانای کۆمپیوتەر ناسراو بە "باوکی خوای زیرەکی دەستکرد"، لەم دواییانەدا لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لە داهاتووی ئەم تەکنۆلۆژیایە کرد. دەڵێت ئەوە شتێکی بێهیوا نییە کە زیرەکی دەستکرد ڕۆژێک بگاتە ئاستێک کە مرۆڤایەتی لەناو ببات.
هینتۆن لەم دواییانەدا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیووز CBS News ئەنجامدا و پێشبینییەکانی سەبارەت بە داهاتووی زیرەکی دەستکرد کرد. درووستکردنی ئەم تەکنۆلۆژیایەی بەراورد کرد بە داهێنانی کارەبا یان چەرخ. ئەو کە لە کۆمپانیای گووگڵ و زانکۆی تۆرۆنتۆ کاردەکات، دەڵێت پەرەپێدانی زیرەکی دەستکردی هەمەلایەنە خێراتر لەوەی بیری لێدەکەیتەوە دەڕوات.